٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجەییەکان یاداشتێک دەدەنە کونسوڵی ئەڵمانیا

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-لەساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری (ئیپەر)ی بەلجیكادا كە لەلایەن ئەڵمانیاوە كیمیابارانكراوە، شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە بە فەرمی بانگهێشتی ئەویادە كراون..هەڵبەت بەو بۆنەیەشەوە كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە یاداشتێكیان ئاراستەی کونسوڵی ئەڵمانیا کردووە.

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە (لوقمان عەبدولقادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند بە مەبەستی بەشداری كردن لە یادی 100 ساڵەی كیمیابارانكردنی شاری (ئیپەر) لە بەلجیكا كە لەلایەن ئەڵمانیا كیمیابارانكراوە، شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە بە فەرمی بانگهێشتی ئەویادە كراون.
دەیشڵێت، شاندەكەی هەڵەبجە كە لە دوو نوێنەری كۆمەڵەكەیان و سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە پێكهاتووە لەئێستادا گەیشتونەتە بەلجیكا، هاوكات نوێنەری 152 وڵاتی دیكەیش بەشداری ئەویادەن كە بەهۆی ئەوكیمیابارانەوە زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتی بەلجیكا بوونە قوربانی، ئەو شاندە بۆیە وەك نوێنەری هەڵەبجەییەکان بەشداری ئەوساڵیادەیان كردوە؛ ساڵانە ئەویادە بە ئەنجامدانی چەند چالاكیەكی جۆراوجۆر دەكرێتەوە، بۆ ئەمساڵیش هەر بەمبۆنەیەوە یاداشتێكیان داوەتە کونسوڵی ئەڵمانیا.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژەیشی دا ( زمناكۆ) ئەومنداڵە هەڵەبجەییەی كە پێش چەند ساڵێك لە ئێران دۆزرایەوە  هاوڕێیەتی شاندەكەی هەڵەبجە دەكات بۆ ئەوەی وەك بەڵگەیەكی واقیعی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە بۆ ئامادەبوان بگێڕێتەوە.
ئاسۆ عەلی

هەواڵی پەیوەندیدار