٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوای کردنەوەی هێڵی ئاسمانی نێوان کوردستان و یەریڤان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەرمینیا-KDP.info- بڕیارە 25 و 26ـی ئەو مانگە لە یەریڤانی ئەرمینیا، لاوانی پارتیی كۆماری ئەرمەنستان و دەستەی سەركردایەتیی لاوانی ئەورووپا ناسراو بە ڕێكخراوی سیاسیی (دامیك)، یادی 100 ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنەكان بە ئامادەبوونی سەرۆكی وڵاتەكە بكەنەوە، لەو یادەیشدا لاوێكی كورد ئامادە دەبێ و گوتاری خۆی پێشكەش دەكات.

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی لاوانی دیموكراتی جیهان (فەلاح حەسەن)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:" لە یادی 100 ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنەكاندا، بۆ ئێمە گرینگ بوو بەشداری بكەین، چونكە لەوێدا  هەریەك لە سەرۆككۆمار و حكوومەت و پەرلەمانی ئەرمینیا لەگەڵ سەرۆكی لاوانی 22 وڵاتی جیهان و زۆرێك لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا ئامادە دەبن كە سەرۆكی لاوانی ئەورووپا سەرۆكایەتیی ئەو یادكردنەوەیە دەكات".
(فەلاح حەسەن) گوتیشی: "لە گوتارەكەدا بە ناوی لاوانی جیهان و كوردستانیشەوە سەرەخۆشی لە گەلی ئەرمینیا و لاوانی ئەو وڵاتە دەكەین، جینۆسایدی گەلی كوردستایش وەبیر گەلی ئەرمینیا دێنینەوە، هەروەها دەمانەوێ لەوێدا داوای بەهێزكردنی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا بكەین، لەگەڵ كردنەوەی هێڵی ئاسمانیی نێوان كوردستان و یەریڤان".
جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی لاوانی دیموكراتی جیهان ئاماژەیشی دا:" ئەو یادە دەرفەتێكە بۆ ئەوەی باس لە قوربانییەكانی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەین لە شەڕی دژی تیرۆر و بەرگریكردن لە پێكهاتە جیاوازەكانی كوردستان، بڕیاریشە لە چوارچێوەی ئەو یادەدا لەگەڵ سەرۆككۆمار و حكوومەت و پەرلەمانی ئەرمینیا، كۆمەڵێك پرسی گرینگ و تایبەت بە ڕەوشی ناوچەكە و لاوانی جیهان، تاوتوو بكەین".
كارزان حەیدەر
 

هەواڵی پەیوەندیدار