٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داهاتی داعشان ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا-KDP.info-بەرپرسێکی زیندانیکراوی داعش باس لە داهاتی تیرۆریستانی داعش دەکات و شێوازی چۆنیەتی کۆکردنەوەی پارە ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی ئیندیپێندێنت نووسیویەتی کە، (ئەبو حیجار) ئەو تیرۆریستەی کە بەڕێوەبەری خەزێنەی داعش بوو و لەساڵی (٢٠١٤) دەستگیرکراوە، بۆ یەکەمجار لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (بی‌بی‌سی) باسی داهاتی داعش دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە (ئەبو حیجار) چاوەڕێی دادگایکردنە لە عێراق، ئەو لەساڵی (٢٠١٠) لەگەڵ داعشدا پێوەندی هەبوە و، عێراقیش بە تۆمەتی پەیوەندی و هاوسۆزی بۆ قاعیدە بەردەوام هەوڵی گرتنی دەدا تا دواجار توانیان دەستگیری بکەن.

لە چاوپێکەتنەکەیدا (ئەبو حیجار) دەڵێت، زۆرترین داهاتی داعش بەهۆی باجەوە دەست دەخرێت، ئەوان پارە پەیدادەکەن لەڕێگەی باج خستنە سەر بازرگانییەکان و، کۆمپانیاکانی کارەبا و، دەرمانخانەکان و، بەنزینخانەکان و، کۆمپانیاکانی نەوت و، هەموو سێکتەرەکانی دی.

لەوەڵامی پرسیارێکدا ئاخۆ ئەوانەی باج نادەن داعش چیان لێ دەکات، (ئەبو حیجار) گوتی، هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکەن و دەیانکوژن.
سەبارەت بە مووچەی چەکدارەکانیان (ئەبو حیجار) گوتی، هەر چەکدارێکی عێراقی ناو داعش مانگانە بڕی (٦٥٠) دۆلار وەردەگرێت و، (٤٣) دۆلاری دیکەشیان پێدەدرێت بۆ ئەوانەی کە خێزاندارن، (٢٢) دۆلاری تریش بۆ ئەوانەی خاوەن منداڵن.
بەڵام چەکدارە بیانیەکان تەنها خواردن و خانویان بۆ دابینکراوە و، هیچ مووچەیەکیان پێنادرێت.
سەبارەت بە رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە بۆ ئەو ناوچانەی کە داعش دەستی بەسەر داگرتووە، ئەو بەرپرسەی داعش دەڵێ، ئەو پارەیە دەکەوێتە دەستی داعشان ئەو داعشانەی کە شەڕ لەگەڵ عێراق دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە داعش بەشێکی زۆری داهاتەکەی لە ڕێگەی باج و فرۆشتنی نەوتەوە پێکەوەناوە و، نەوتەکەیش لەڕێگەی سووریاوە بەقاچاخ دەفرۆشێت.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار