ئێمینکی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوێی بۆ هاوار و ناڵەی گەلێک نەگرت

هەولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵیادی بۆردومان و راپەڕینی شاری قەڵادزێ پەیامێکی راگەیاند و تێیدا دەڵێ، ئه‌و بۆردومان و بێ ده‌نگییه نێوده‌وڵه‌تیه سه‌ره‌تایی رێگه خۆشكردن بوو بۆ هاندانی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس كه به‌رنامه‌ی فراوانتر دابڕێژێ و كار بۆ قڕكردنی گه‌لی كورد و كوردستان بكا و له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵانی هه‌شتاكان دا گه‌یشته ترۆپكی كاری نامرۆییانه‌ی خۆی به ئه‌نجامدانی شاڵاوی دڕندانه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانی تری كوردستان.
دەقی پەیامەکە:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئەمرۆ چل و یەک ساڵ بەسەر دڕندەترین تاوانی نامرۆییانەی رژێمی دیكتاتۆری بەعسی لەناوچوو تێپەڕدەبێ لە رۆژێکی وەک ئه‌مرۆدا بوو له 24/4/1974 شاری قه‌ڵادزێ و زانکۆکەی ئامانجی تاوانی بەعسی پێکهێنا کە لەماوەیەکی کەمدا 163 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 250 كه‌سیش بریندار بوون و ده‌یان خانوو و دوكانیش به‌سه‌ر یه‌كدا خاپوور و وێران كران.
ئەگەرچی ئەو کات رژێمی به‌عس ئه‌و تاوانه‌ی به شانازی و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ناو برد، بەڵام ئه‌و تاوانه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش بوو لەمێژووی حوکمڕانی رژێمێک کەوا به‌م شێوه‌یه هاونیشتمانیانی خۆی له‌خه‌ڵكی سڤیل و بێ دیفاع به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌رێگه‌ی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بۆمبهاوێژ، بۆردومان كرد و زانکۆ و قوتابیان و خەڵکی سڤیل و بێ دیفاعی کردە ئامانج.
ئه‌م تاوانه به به‌رچاوی دونیا و دژی هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كان ئه‌نجامدرا و پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسا و رێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بوو، كه به‌داخه‌وه له‌ئاستی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌دا و به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان وڵاتانی دنیا بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژارد و گوێیان بۆ داد و هاوار و فیغان و ناڵه‌ی گه‌لێك نه‌گرت.
هه‌ر ئه‌و بۆردومان و بێ ده‌نگییه نێوده‌وڵه‌تیه سه‌ره‌تایی رێگه خۆشكردن بوو بۆ هاندانی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس كه به‌رنامه‌ی فراوانتر دابڕێژێ و كار بۆ قڕكردنی گه‌لی كورد و كوردستان بكا و له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵانی هه‌شتاكان دا گه‌یشته ترۆپكی كاری نامرۆییانه‌ی خۆی به ئه‌نجامدانی شاڵاوی دڕندانه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانی تری كوردستان .
جارێكی تریش شه‌هیدكردنه‌وه‌ی قه‌ڵادزه و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به خاپوركردنی شاره‌كه و گونده‌كانی و راگواستنی خه‌ڵكی شۆرشگێر و رزگاریخوازه‌كه‌ی بۆ ئۆردوگا زۆره ملێكان.
جێی خۆیه‌تی یادی ئه‌و مامۆستا و قوتابی و خوێندكارانه‌ی زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی تری عیراق به‌رز رابگرین كه ویستیان له‌ناو ریزه‌كانی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلوول له‌و شاره دا درێژه به‌خوێندن بده‌ن و زانكۆیان له قه‌ڵادزێ ئاوه‌دان كرده‌وه، كه به‌داخه‌وه وه‌ڵامی رژێمی فاشیست بۆ دژایه‌تیكردنی زانست و مه‌عریفه‌ت ناپاڵم و ئاگر و ئاسن بوو، كه به‌شێكی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته مامۆستا و قوتابیانی زانكۆ بوون.
هەر لەم رۆژەدا راپه‌رینی 24/4/1982 ی خەڵکی ئەو شارە بەرز و پیرۆز رادەگرین، سڵاو بۆ گیانی پاکی دایكه ئامینه و خوشكه سنه‌وبه‌ر دەنێرین کەوا جارێكی تر مێژووی شاره‌كه‌یان به خوێن نه‌خشاند خه‌ڵكی خۆراگری قه‌ڵادزێ دڕیان به شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی به‌عسیه‌كان دا و ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریان هێنایه له‌رزه‌و راپه‌رین چه‌ند شاری تری كوردستانی گرته‌وه‌و شۆرشی گه‌لی كوردستان ئاوێته‌ی ئه‌و خه‌باته جه‌ماوه‌رییه بوو كه راپه‌رینی سه‌رتاسه‌ریی كوردستانی له به‌هاری ساڵی 1991 لێكه‌وته‌وه‌و سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستی داگیركه‌ران رزگار كرا و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی هێنایه كایه‌وه بۆیە ئەم شارە خۆشەویستە شایستەی هەموو ئاوڕلێدانەوەیەکەو دەبێ لەهەموو ئاستەکان کار بۆ خزمەکردنی ئەو شارە خۆشەویستەو جێبەجێکردنی داواکانی بکەین .
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كاره‌ساتی بۆردومانی 24/4/ 1974 و راپه‌رینه‌كه‌ی 1982 ی قه‌ڵادزێ و گشت شه‌هیدانی رێگای رزگاری كورد و كوردستان .
دکتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٤/٤/٢٠١٥




