ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە سەیدسادق كۆ دەبێتەوە

سلێمانی-KDP.info-ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وەڵامی یاداشتی خەڵکی سەیدسادقیان دایەوە و رەزامەندبوون کە کۆبوونەوەی دابێ بچنە ئەو شارە و لەوێدا کۆ ببننەوە.
ژمارەیەک لە هاووڵاتیان و چالاکوانانی قەزای سەیدسادق لە یاداشتیکیاندا بەبۆنەی ١٣-٥-١٩٨٧: (جەماوەڕی سەیدسادق لەپێناو ڕاگرتنی بڕیاری ڕاگواستن دژ بە ڕژێمی لەناوچوی بەعس ڕاپەڕینیان ئەنجامدا)، کە وێنەیەکی یاداشتەکە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، داوایانە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە سەیدسادق کۆبوونەوەی داهاتووی ساز بدات.
لە یاداشتەکەدا هاتووە، لەو ڕاپەڕینەدا شەش هاووڵاتی شەهید بوون و زیاتر لە 20 هاووڵاتی دیکەیش برینداربون و بە سەدان خێزانیش ئاوارەی ئێران بوون؛ لەساڵی 1988 ڕژێمی بەعس بە تەواوەتی شارەكەیانی خاپوركرد و خەڵكەكەیشی ڕاگوازت.
لە یاداشتەكەدا، داوا کراوە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆ و تاوتووی داواکارییەکانی خەڵکی سەیدسادق قبوڵ بکرێت.
دوای بڵاوبوونەوەی یاداشتەکەیش، لای خۆیانەوە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا کۆبوونەوەی داهاتووی بباتە سەیدسادق؛ هەڵبەت ئەمڕۆیش ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەچێتە قەڵادزێ، ئاخر لە ساڵی ١٩٨٢ ئەو شارۆچکەیش لە دژی رژێمی بەعس راپەڕی.
ئاسۆ عەلی




