٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕازی نیین کۆبانی بکرێتە مۆزەخانە

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لە سووریا دەڵێ، ئێمە ڕازی نینە ھیچ شوێنێکی کۆبانی بکرێتە مۆزەخانە، چونکە ماڵی خەڵکە و، ناکرێت لێیان داگیر بکرێت و، بیکەن بە مۆزەخانە.

(کاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لە سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە ڕازی نابین کۆبانی ھەندێک ناوچەی لێ بکرێتە مۆزەخانە؛ ڕاستە کۆبانی کاول بووە و، کەسیش نییە ئاوەدانی بکاتەوە، بەڵام ماڵی خەڵکە؛ چۆن دەکرێ نەهێڵین خەڵک بگەڕێتەوە سەر ماڵی خۆی! ئەم بەزمی مۆزخانەیە، قسەی پەکەکەیە و، ئێمە پێی ڕازی نینە."
(کاوە ئازیزی) گوتیشی، خەڵک چۆن قبووڵ دەکا ماڵەکەی لێ زەوت بکرێت؟! ئەو کارە کێشەی لێ دەکەوێتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار