٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە بەری باشیکەوە هەرەسی هێنا

سەرچاوە: KDP.info

باشیک -KDP.info- فەرماندەیەکی  ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، سەعاتێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان کاروانێکی تیرۆریستانی داعشیان تێر بۆردوومان کرد و، شەش ئۆتۆمبێل و، چاڵکەنەک (حەفارە)یەکیشیان لێ سووتاندن.

عەمید (بەھرام عەریف یاسین) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش سەعاتێک لەمەوبەر، شەش ترۆمبیل و چاڵکەنەکێکیان بردبوویە کارگە قیرێکەوە و، خۆیانیان گورجەوە کردبوو بەرەو ھێزی پێشمەرگە هێرش بهێنن، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکان ھاوپەیمانان شوێنەکەیان دەستنیشان کرد و، تێرکوتیان کرد؛ هەر شەش ئۆتۆمبیلەکە و، چاڵکەنەکەی داعشان سووتا، بەڵام دیار نییە چەندیان لێ کوژراوە."
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار