٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال دادەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- (مەحما خەلیل) ئەندامی  پێشووی  پەرلەمانی عێراق و، پیاوماقووڵی ئێزدیان دەڵێت (سەرۆک بارزانی) بەڵێنی پێیان داوە شنگال لە داعش پاک بکاتەوە و، چی لە دەستی بێ بیکات هەتا شنگال بکرێتە پارێزگا؛ سندووقێکیش بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال دادەنرێت.

(مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندا زۆر گرینگ بوو؛ (سەرۆک بارزانی) باسی لەوە کرد، خەڵکی شنگال لەبەر ئەوەی کورد و، ئێزدینە، ئەو نەهامەتییەیان بەسەردا هاتووە؛ بەڵێنیشی داوە شنگال لە داعش پاک بکرێتەوە و، گوتیشی ئەوەی دەستی لە نەهامەتییەکەی شنگالدا هەبووبێت، لێ خۆش نابین."
(مەحما خەلیل) گوتیشی: "داوامان کرد شنگال ببێتە پارێزگا و، سەرۆک (بارزانی)ـیش بەڵێنی دا شێلگیرانە لەگەڵ بەغدادا کاری لێ بکات تا ببێتە پارێزگا."
(خەلیل) ڕوونیشی کردەوە، باس لەوەیش کراوە کە ئەو ھێزە ٥٠٠٠کەسییەی بۆ کوردانی ئێزدی دروست کراوە، ھەموو پێداویستییەکیان بۆ دابین بکرێت و، پڕچەک بکرێن؛ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان باسی لەوەیش کردووە سندوقێک دادەنرێت بۆ ئەوەی شنگال ئاوەدان بکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار