٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبانی.. بڕیارى گەڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ دەرچووە

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info- فه‌رمانده‌ى هێزەکەی کۆبانیی پێشمه‌رگه‌ ڕایگەیاند، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ برووسکەی بۆمان ناردووە بگەڕێینەوە.

عەمید (ته‌لعه‌ت ساڵح زرارى) فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆبانێ، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ى كاروانى چواره‌مى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، ئەوە 55 ڕۆژه‌ له‌ كۆبانێداینە؛ دیارە وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌ بڕیاری داوە بگەڕێینەوە و، بروسكه‌یشی ناردووە بۆمان؛ وا خۆمان گورج دەکەینەوە بگەڕێینەوە هەرێمی کوردستان."
(ته‌ڵعه‌ت زرارى) ڕایشیگه‌یاند: "بەرەبەرە خه‌ڵكە ئاوارەکەی كۆبانى له‌ توركیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و مڵكى خۆیان؛ ئێمه‌یش له‌ گوندى ته‌رمك لە دەڤەری‌ كۆبانی، لەناو خانووی خەڵکدا بنەوبارگەمان داناوە؛ شوێنى ئه‌و خه‌ڵکه‌مان تەنگ کردووە‌، داوا ده‌كه‌ین زووتر کارەکەمان ڕێک بخەن، خانوویی خەڵک چۆڵ بکەین و، لە توركیاوە بگەڕێینەوە؛ ئەگەریش گەڕانەوەکە زۆری ماوە، با شوێنێکی ترمان بۆ دابین بکەن، با ماڵی خەڵک چۆڵ بکەین، وا ئەوانیش دەگەڕێنەوە‌.
نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار