راوێژکارێکی بەغدایی کوژرا

مووسڵ-KDP.info-ڕاوێژكارە سه‌ربازییەکەی خه‌لیفەی داعشان بە دەستی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌مڕۆ (وسام ئه‌بووتیبه) کوژراوە کە خه‌لیفه ئه‌بووبه‌كر بەغداییە تیرۆریستەکەی داعشان ڕاوێژی سەربازیی پێ دەکرد. ئەو کابرایە وەختی خۆیشی لە سوپای (سەدام) مقەدەم بوو."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى لقى 14ى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوتیشى ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش، پارێزەر (لبنە سەعید)یان گولله‌باران كردووە.
نه‌شوان به‌رزنجى




