٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە شێوازێكی تازە كامێرای چاوەدێریی هاتوچۆ دادەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوی هاتوچۆ و، ڕەواندنەوەی خەمی شۆفێران، پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر شێوازێكی تازە بۆ دانانی كامێرای هاتوچۆ لە شەقامەكان پەیڕەو دەكات.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیێندراوەکەی 22ـی نیساندا، کە ڕوونووسێکیشی گەیشتووەتە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، وای ڕاگەیاندووە: "خۆی پێمان نەدەکرا بە کامێرا هەموو ڕێگایەک چاودێرین بکەین، ناچار لە هەەندێ شوێنی زەروورردا کامێرا دادەنرا، شۆفێرانیش گلەیییان لەوە بوو کە بۆ دەبێ  کامێرا لە شوێنی پەنا‌وپێچدا و بە دزییەوە دابنرێتەوە؛ جا بۆ چارەکردنی کێشەی خێراهاژووتن، بەشی كامێرای چاودێری شێوازێكی تازەی داهێناوە بۆ دانانی كامێرا؛ هەندێ داوەڵی لە شێوەی كامێرا دروست كراوە و، بە ئاشکرا لە شەقامەكاندا داندراون، با کەس گلەیی نەکا کامێراکە دیار نییە و، بە دزییەوە دانراوەتەوە؛ هەڵبەت ئەو کامێرا درۆیینە داوەڵە هیچ تۆمار ناكات، هەر بۆ ئەوەیە شۆفێران بسڵەمێنەوە و، خێرا نەهاژۆن، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕێک لە شێوەی کامێرای ڕاستەقینەیە، کابرا نازانێ درۆیینەکەیانە یان ڕاستەقینەکە و، ناچارە هەر وریای خۆی بێ و، خێرا نەهاژوات."
.یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار