٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پەکەکە قبووڵ ناکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەندامێکی بەشداربووی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان دەڵێت، پێشنیاز کراوە پارتە سیاسییەکان، پەکەکە ئاگادار بکەنەوە با چیتر دەست لە کاروباری ھەرێم وەرنەدەن، چونکە ھەرێم حکوومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێمی ھەیە و، ئەو جۆرە لێدوانەی ئەو دواییەی ئەوانیش جۆرە دەستێوەردانێکە.

(بەڵێن عەبدوڵا) ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی کوردستان باسی شنگال و، لێدوانەکەی ئەم دواییەی (کاڵکان) کرا؛ بڕیارە پارتە سیاسییەکان پەکەکە ئاگادار بکەنەوە کە چیتر دەست وەرنەدەنە کاروباری ھەرێمی کوردستان، ڕەنگە ئەم ئاگادارکردنەوەیشە لە ڕێگەی لایەنێکی سیاسییەوە بکرێت."

(بەڵێن عەبدوڵا) گوتیشی: "سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش ئەو پێشنیارەی پێ باش بوو کە لایەنە سیاسییەکان خۆیان پەیوەندی بە پەکەکەوە بکەن و، هەر لایەنێک و، لە ئاست خۆیەوە ئاگاداریان بکاتەوە؛ خۆی پێشتر باس لەوە دەکرا کە حکوومەت ئەو کارە بکات."
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، هەموو لایەنەکان وایان پێ باشە قسەیان لەگەڵدا بکەین و، تێیان‌بگەیێنین کە ڕازی نابین دەست لە کاروباری ھەرێمی کوردستان وەربدەن، ئاخر سەرۆکایەتیی ھەرێم و حکوومەت و پەرلەمانمان ھەیە.
گوتیشی، ئەو جۆرە لێدوانانە جۆرە دەستوەردانێکە لە کاروباری ھەرێمدا؛ ئێمە حکوومەت و پەرلەمانمان ھەیە و، کەس هەقی نییە دەست لە کاروباری ھەرێم وەربدات.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار