حكوومه‌ت شه‌و و رۆژی كردووه‌ته یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی ناوچه ئازادبووه‌كان

زوممار-KDP.info- زیاتر له 95%ـی خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ژیان له زوممار ته‌واو ئاسایی بووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێیەکیش دەڵێ، حكوومه‌تی هه‌رێم شه‌و و رۆژی كردووه‌ته یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی ناوچه ئازادبووه‌كان.
(موزاحم سه‌عدوون) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زوممار بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، زیاتر له 95% خه‌ڵكی زوممار گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئه‌وانی تا ئێستایش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی عه‌ره‌ب بوونه و له‌گه‌ڵ رزگاركردنی زوممار له‌گه‌ڵ داعش چوونه.
(موزاحم) گوتیشی: ئاو و كاره‌با بۆ زوممار هاتووه و هه‌موو فه‌رمانگه حكوومییه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ستیان به كار كردووه؛ هەڵبەت هاووڵاتیان رۆژانه ژیانی ئاسایی ده‌بەنه سه‌ر و به‌رده‌وامن له كاركردن و هه‌ر وه‌ك ئه‌وه وایه هیچ شتێك له زوممار رووینه‌داوه، ئاخر دوای ڕزگارکردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناوچه‌كه ده‌پارێزن و له رووی ئه‌منییەوە ته‌واو پارێزراوه و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له ناوچه‌كه نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زوممار ئاماژه‌یشی دا، لە اموەی داگیرکردنی ناوچەکە، داعش زیانێكی زۆری ماددی به خه‌ڵكی گه‌یاندووه و زیاتر له 500 خانووی تێكدابوو و، هەروەها زیانێكی زۆری به پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان گه‌یاندبوو، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم، شه‌و و رۆژی كردبوویه یه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه تا خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه؛ داواكاریشین له حكوومه‌تی عێراق هاوشێوەی حكوومه‌تی هه‌رێم هاوكاریی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكات و، ده‌ستی ئاوه‌دانی بۆ ناوچه‌كه درێژ بكات".
رابین شێروانی




