ئەمیرێک و ١٩ تیرۆرست کوژران

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای مووسڵ ئەمیرێک و ١٩تیرۆریست کوژراون.
(سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەناوچەی یەرمووک لە رۆژئاوای مووسڵ بۆمبێک بە بارەگایەکی تیرۆریستانی داعشدا تەقییەوە، لەئاکامدا شەش تیرۆریست کوژران.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، لە میحوەری باشیکیش، فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە، لەئاکامدا ١٣تیرۆریست کوژران.
(مەموزینی) هەروەها گوتی، ھەر ئەمڕۆ ئافرەتێک کە بەزۆر بردبوویان بۆ نیکاحی جیھاد و، دابوویان بە ئەمیرێکی داعش بەناوی (عومەر فەرحان) کە بە (ئەبوتالب) ناسراوە، ئافرەتەکە ئەو ئەمیرەی کوشتووە.
بڵند ئیبراھیم




