٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٣٢ كوردی دیكەی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاساییشی شنگال ڕایگەیاند، ٣٢ كوردی دیكەی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگاریان بووە و لە ئێستادا بە سەلامەتی گەییشتوونەتە ناو پێشمەرگە و لەوێیشەوە بۆ پارێزگای دهۆك رەوانە كراون.

بەڕێوەبەری ئاساییشی شنگال (قاسم سمۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ماوەی سێ رۆژە ئاساییش سەرقاڵی رزگاركردنی ٣٢ كوردی دیكەی ئێزدییە و خۆشبەختانە شەوی رابرد توانرا بە سەلامەتی بیانگەیەنینە ناو هێزی پێشمەرگە و لە ئێستادا بە سەلامەتی گەییشتوون و رەوانەی دهۆك كراون، لەوێیش لە نەخۆشخانەی ئازادی پشكنینیان بۆ دەكرێت".
(سمۆ) گوتیشی، ئەو٣٢ كەسە، ٢٢ـیان ژن و ٩منداڵ و یەكێكیشیان پیاوە.
بڵند ئیبراهیم    

هەواڵی پەیوەندیدار