سەرۆک بارزانی لەگەڵ کوردانی ئێزدیدا کۆ دەبێتەوە

شنگال-KDP.info- لە درێژەی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پێکھاتە جیاوازەکانی کوردستاندا، ئەمڕۆ لەگەڵ کوردانی ئێزدیدا کۆ دەبێتەوە و، فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەیش دەڵێت، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە لە خەمی کۆی کورداندایە و ئەو کۆبوونەوەیەش بۆ گوێگرتنە لە داواکارییەکانیان.
(قاسم سمێر) کە فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەیە لە شنگال و لە پێکهاتەی کوردانی ئێزدییە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کوردانی ئێزدیدا کۆ دەبێتەوە؛ دیارە مەبەست لەو کۆبوونەوەیەیش بۆ لە نزیکەوە گوێگرتنە لە داواکاریەکانیان، هەڵبەت (سەرۆک بارزانی) ھەمیشە لە خەمی کۆی کورداندا بووە و گوێی لە داواکاریەکانیان گرتوون."
دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) لەگەڵ کوردانی کەسایەتی و پیاوماقولانی کوردانی شەبەک و تورکمانەکانی تەلەعفەردا کۆ بووە.
بڵند ئیبراھیم




