114هەزار کەس ڕایانکردووە

ڕومادی-KDP.info- تا دێ لە ڕومادی هاووڵاتیان شارەكە بەجێ دەهێڵن و ژمارەی ئاوارەبوونیش لە هەڵكشاندایە.
ڕۆژی سێشەممە نەتەوە یەكگرتوەكان ڕایگەیاند، لەو دوو حەفتەدا زیاتر لە 114هەزار هاووڵاتی سەرگەردان بوونە و تووشی كێشە هاتوون لەبەر بێجێوڕێیی چوونەتە چیا.
(ئادریان ئیدوارد) وتەبێژی بەشی ئاوارەکانی نەتەوە یەكگرتوەكان گوتی، لە تەواوی ژمارەكان نزیكەی هەشتهەزار لە ڕۆژئاوایی پارێزگای ئەنبار ماونەتەوە.
سەبارەت بەو ژمارەیشی باسی لە شوێنەكان كرد بۆی ڕۆشتوون و گوتی" 54هەزاریان ڕۆشتن بۆ بەغدا و 15هەزاریان روویان لە سلێمانی و ٢١٠٠كەسیان بەرەو بابل هەڵهاتوون؛ 900 كەسێکیشیان گەیشتوونەتە دیالە.
شیاوی باسە لە سەرەتای پارەوە لە عێراق بە لای كەمەوە ٢ملیۆنو٧٠٠هەزار كەس ئاوارە و سەرگەردان بوونە؛ ٤٠٠هەزار کەسیان خەڵکی پارێزگای ئەنبارن.
خەسرەو حەمەڕەشید




