لە هەولێر پڕۆژەی گرینگ و ستراتیژی ئەنجام دەدرێن

هەولێر-KDP.info-بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ڕایگەیاند بەم نزیکانە چەندین پڕۆژەی گرینگ و ستراتیژی لە هەولێردا دەکرێت.
(سامان عارەب) بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو چەند پڕۆژە وەبەرهێنانە گرینگەی بڕیارە لە هەولێردا جێبەجێی بکەن، ئەوەندەیان نەماوە مۆڵەتی جێبەجێکردنەکەیان بدرێتێ. گوتیشی پڕۆژەی پیشەسازیی چیمەنتۆ، پڕۆژەی پیشەسازییە گەورەكان، پڕۆژەی دامەزراندنی بەرهەمگەی كارەبا و پڕۆژەی تری كشتوكاڵی و، ستراتیژی لەگەڵ دروستكردنی چەندین میوانخانە چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرە كە براندی جیهانین لە ماوەی داهاتوودا لە هەولێر مۆڵەتیان پێ دەدرێت."
(سامان عارەب) گوتیشی: "لەوەتی كابینەی هەشتەم دەستبەکار بووە، تەنها مۆڵەت بە پڕۆژەی پیشەسازی دراوە و، پڕۆژە پێشكەشكراوەكانی تر نەبوونەتە مۆڵەت، داواكاری زۆر هەیە بۆ پڕۆژە ئێمە هەڵسەنگاندمان بۆ كردوونە، چونكە خواستی زۆر لە لایەن وەبەرهێنەرانی خۆماڵی و بیانی هەیە بۆ وەبەرهێنان لە هەولێر، چەندە باری سیاسی و ئابوری و ئەمنی باشتر بێت ئەوە وەبەرهێنان لە هەولێر زیاتر دەچێتە پێشەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر ئاماژەی بەوە دا لە چاو ساڵی 2013 لە كابینەی هەشتەمدا مۆڵەتی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دابەزیوە، هۆكارەكەشی نەبوونی بوودجە و شەڕی داعش بووە.
یەحیا سابیر




