٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مامۆستایان دەرماڵەی هاوینەیان لێ نابڕدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان ئاشكرای دەكات لە هاوینیشدا مامۆستایان دەرماڵەی دەدرێتێ و نابڕدرێت.
(عەبدولواحید محەمەد) سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە ماڵپەری فەرمیپارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان كە 150هەزار دینارە لە هاوینیشدا وەكو جاران دەدرێت، ئەو دەرماڵەیە پێوەندی بە دەوامكردن و نەكردنەوە نییە، بەڵكو ئەوەی لەسەر میلاكی پەروەردە، مامۆستا و فەرمانبەر بێت ئەو دەرماڵەەی پێ دەدرێت."
(عەبدولواحید محەمەد) گوتیشی: "مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە هاوینیشدا دەدرێت و، كێشەی تێدا نییە و، لەگەڵ وەزارەتی داراییدا بڕاندوومانەتەوە."
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان ڕوونی كردەوە: "مامۆستایان با خەمی مووچە و دەرماڵەیان نەبێ؛ هەروەکو جاران دەیاندرێتێ و، نە لێی کەم دەکرێتەوە، نەیش دەبڕدرێت."
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار