٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێمنکی گرینگیی کارەکانی لیژنەی پیشەسازیی خستە ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی پیشەسازیی پەرلەمانی کوردستانی کرد و، تیشکی خستەسەر کارە گرینگەکانی ئەو لیژنەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٤/٢٠١٥ بە سەرپەرشتیی (د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لیژنەی پیشەسازی و وزەی پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی ساز کرد.
سەرەتای کۆبونەوەکە جێگری سەرۆکی پەرلەمان بایەخ و ستراتیژی کارەکانی لیژنەکەی خستە ڕوو کە بە پلە یەک پەیوەستە بە وزەی کارەبا و سووتەمەنییەوە، کە دوو پرسی زۆر هەستیار و پڕبایەخن ڕاستەوخۆ بە ژیانی هاووڵاتیانەوە بەندە و، هیوای خواست بە هەماهەنگیی تەواوی ئەندامانی لیژنەکە بە وردی کار لەسەر گیروگرفتەکان بکرێ و، بە ڕاشکاوی پرسەکان بخرێتە بەر باس و، هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەکانی بدرێ و، هەماهەنگی بەردەوام هەبێ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەکان و، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش ئامادەیە لەهەموو ئەو بوارانە هاوکار و پشتیوان بێ هەر لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆک و جێگر و ئەندامانی لیژنەکە تێڕوانین و بۆچونەکانی خۆیان سەبارەت بە کارەکانی لیژنەکە و گیروگرفتەکان و، ئالیەتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان لەلایەن وەزارەتەکانەوە خستە ڕوو هەروەها ئەو ڕەخنەو گلەییانەش کە ئەندامان سەبارەت بەپرسەکانی پەیوەست بە کەرتی پیشەسازی و وزە هەیانە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەی پێک هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار