خاڵە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران توندوتۆڵتر دەكرێن

هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە پێشوازی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پاسەوانیی سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی باڵای سەربازیی یاوەری، باسی لە پەیوەندییە دێرین و تۆكمەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان كرد و بە پەیوەندییەكی ئەرێنی و باشی وەسف كرد، جەختیشی لەسەر زیاتر بەهێزكردنی ئەو پەیوەندییانە كردەوە، بەتایبەتی لە ڕووی تۆكمەكردنی ئاسایشی خاڵە سنوورییەكانی نێوان هەردوولاوه و ڕێگریكردن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو كە لە سنوورەكان دروست ببێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2015/4/22 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (سەردار قاسمی ڕەزایی) فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پاسەوانیی سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی باڵای سەربازیی یاوەری كرد، كە لە فەرماندەكانی پاسەوانانی خاڵە سنوورییەكانی ئێران و هەریەك لە لیوا (عەبدولكەریم) فەرماندەی گشتیی پاسەوانانی سنووری عێراق و لیوا (شێركۆ) فەرماندەی پاسەوانانی سنووری هەرێمی كوردستان، پێكهاتبوو.
لە دیدارێكدا شاندی میوان سوپاس و پێزانین و دڵخۆشیی خۆیان بۆ دیداری بهڕێز سەرۆك وەزیران دەربڕی و دواتر زانیاری پێویستیان دهربارهی دۆخی خاڵە سنوورییەكانی نێوان عێراق و ئێران بەگشتی و سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بهتایبهتی دایە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێم، هەروەها باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی و زیاتر بەهێزكردن و توندوتۆڵكردنی ئەو پەیوەندیینكان كرد، بەتایبەتی لە ڕووی زیاتر پاراستنی سنوورەكانی نێوان هەردوولاوه.
لای خۆیەوە (نێچیرڤان بارزانی) سوپاسی ئەو سەردانەی شاندی باڵای فەرماندەییی پاسەوانیی سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و باسی لە پەیوەندییە دێرین و تۆكمەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان كرد و بە پەیوەندییەكی ئەرێنی و باشی وەسف كرد، جەختیشی لەسەر زیاتر بەهێزكردنی ئەو پەیوەندییانە كردەوە، بەتایبەتی لە ڕووی تۆكمەكردنی ئاسایشی خاڵە سنوورییەكانی نێوان هەردوولاوه و ڕێگریكردن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو كە لە سنوورەكان دروست ببێت، بۆ ئەم مەبەستەش پشتگیریی تەواوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ شاندی میوان دەربڕی.




