٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا پارەی هەرێم دەنێرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، چاوەڕوان دەکرێت تا ئاخری ئەم مانگە بەغدا بەشە بوودجەیەکی دی بنێرێت بۆ ھەرێمی کوردستان، کە ئەم جارە بڕی پارەکە لە جاری پێشوو زیاتر دەبێت.

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە پێی زانیارییەکان چاوەڕوان دەکرێت تا ئاخری ئەم مانگە بەغدا هەقە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجە ڕەوانە بکات؛ پارەکەی ئەم جارە لەوەی مانگی پێشوو زیاتر دەبێت."
(حاکم سەرحان) گوتیشی، ئەم جارە بەغدا زیاتر لە ٥٠٠ملیۆن دینار بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات، چونکە ھەرێمی کوردستان نەوتی زیاتری ڕادەستیان کردووە لە چاو جاران.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار