والییە داعشەکەی باشیک و ٢٠٠ تیرۆریستی دی کوژران

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە باشیک دەڵێ، والیی باشیک و، ٢٠٠ تیرۆریستی دیکە کوژران.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "خەڵکی مووسڵ لە ترسی بۆردوماندا کەوتوونەتە گۆزەڵگۆز؛ ئەوەتا ئەمڕۆ ٣٠٠ ماڵ لە گەڕەکی عەدەنەوە ڕایانکردووە بۆ بەری ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ؛ گەڕەکی عەدەن مۆڵگەی داعشانە و، بنکە و بارەگای زۆریان لەوێ داناوە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، لە بەسترپێرێوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان زیاتر لە ٣٠ بنکە و بارەگای داعشیان بۆردومان کردووە، ٢٠٠ تیرۆریست کوژراون، کە هەندێکیان ئەمیر بوونە.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ئەمڕۆ کە ھاوپەیمانان بە فڕۆکە مۆڵگەکانی داعشیان لە باشیک بۆردومان کردووە، 'ئەبووعایشە سووری'ـیش کوژراوە کە والیی باشیک بووە.
بڵند ئیبراھیم




