٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز ئامادەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرۆکی لیژنەی یاسا لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، کە ڕاپۆرتێک دەربارەی پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز ئامادە کراوە و، حەفتەی دادێ ڕەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکەن.
سەرۆکی لیژنەی یاسا لە پەرلەمانی کوردستان (ڤاڵا فەرید) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکایەتیی لیژنەی یاسا و دارایی و ئەوقاف دەربارەی ڕاپۆرتی پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز کە حکوومەت بۆ پەرلەمانی ناردبوو، کۆ بوونەتەوە و، تۆزێک دەستکاری کرا و مادەیەکیشی پێ زیاد کرا."
(ڤاڵا فەرید) گوتیشی، ئەو مادەیە ئەوەیە کە پێویستە حکوومەت ئەو قەرزەی دەکات بۆ ژێرخانی ئابوری بەکاری بهێنێت نەک بۆ مووچە و، کۆمپانیاکانیش کە قەرز دەدەنە حکوومەت بۆ پڕۆژەی ستراتیژی نەک بۆ خەرجی.
سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، ئێمە ڕاپۆرتەکەمان ئامادە کردووە و، سەرەتای حەفتەی دادێ ڕاپۆرت لەبارەی ڕاپۆرتەکە کۆ بکەنەوە و، ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن و، پاشان بخرێتە بەرنامەی کارەوە، ئینجا بڕیاری لەسەر دەدرێت کە ئەو پڕۆژەیاسایە تێپەڕێندرێت یاخود نا.
بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار