٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان پێشوازی لە فواد مەعسووم کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  سەرۆکكۆماری توركیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) لە كۆشكی سەرۆكایەتیی توركیا، پێشوازی لە سەرۆکكۆماری عێراق (فوئاد مەعسووم) كرد.

 
لە مەراسیمەكەدا سروودی نیشتیمانیی ھەر دوو وڵات خوێندرایەوە و دواتر سەرۆکكۆماری عێراق بە زمانی توركی سڵاوی لە فەوجی پاسەوانانی سەرۆكایەتیی كۆمار كرد.

وەها بڕیارە هەردوو سەرۆککۆمار رەوشی ئەمنیی ناوچەکە و پرسی تیرۆر بخەنە بەر باسەوە، ئەمە جیا لەوەی پرسی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی و ئابووریدا تاوتوو دەکەن.

دوای كۆبوونەوە دوو قۆڵییەكان و كۆبوونەوەی شاندەكان، ھەر یەك لە سەرۆکكۆماری توركیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) و سەرۆکكۆماری عێراق (فوئاد مەعسوو) كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ھاوبەش ساز دەكەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار