٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە هەوڵەكانی پووچەڵ كردنەوە..گەورەسیخوڕێكی داعش دەسگیر كرا

سەرچاوە: KDP.info

تەلەعفەر-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەڵێت، لە شەڕی تەلەعفەردا، تیرۆریستان تێك شكاون و لاشەیەكی زۆری داعش بەجێ ماون. ڕوونیشی دەكاتەوە كە، گەورەسیخوڕێكی تیرۆریستانیشیان دەسیگر كردووە.

نەقیب (گەیلان محەممەد) لە بەتالیۆنی 2-ی هێزی 2-ی سوپای 5-ی زێرەڤانی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ئەنجامی هێرشی داعش لە ناوچەی "عەزێر" زیاد لە 30 داعش كوژراون كە لاشەكانیان لەبەر دەستماندایە، لەگەڵ ئەوەیشدا گەورەسیخوڕێكی داعش دەسگیر كراوە كە ددانی بە كۆمەڵێك تاوانی گەورەدا ناوە كە داعش ئەنجامی داون بە تایبەتی باسكردن لەسەر ئەوەی دەزگایەكی سیخوڕییان دامەزراندووە و ئەندامانی خۆیان دەكەنە خەڵكی ئاسایی و دەیانەوێت زانیاری لەسەر پێشمەرگە بدەنە داعش".

نەقیب (گەیلان) گوتیشی: "هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئێستا لەگەڵ هێزی پشتیوانی لە نزیك تەلەعفەر جێگر كراون و ئامادەن بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێكی داعش، تا ئێستایش فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بە شێوەیەكی بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە و سەرجەم بارەگاكانی داعشیشیان كردوونەتە ئامانج".

ئەوەیشی خستە ڕوو كە، داعش ویستی بەرەیەكی شەڕی تازە لە میحوەری تەلەعفەر بكاتەوە تا لەو ڕێگایەوە زیان لە هێزی پێشمەرگە بدات، بەڵام خۆشبەختانە پێشمەرگە هەوڵەكانی پووچەڵ كردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار