سۆران شەو و ڕۆژی كردووەتە یەك بۆ خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان

چۆمان-KDP.info- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی سۆران دەڵێ، وەك شارۆچكەی سۆران كە چۆن لە ڕووی تەندروستی و پەروەردە هاوكاری كەسوكاری شەهیدانی سۆران دەكرێت، بەهەمان شێوە هاوكاری كەسوكاری شەهیدانی چۆمان دەكرێـت، بۆ ئەو مەبەستەیش بەیانی لیژنەیەكی باڵا سەردانی ئەو شارۆچكەیە دەكات.
(ئەشقی مەلا) بەڕێوەبەڕی بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفالكراوانی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت"بەیانی شاندێكی باڵای بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفالكراوانی سۆران بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی شەهیدان، سەردانی شارۆچكەی چۆمان دەكات و، لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگەكان كۆ دەبێتەوە. لەو كۆبوونەوەیەدا هەندێك شتی نوێ هەیە لەوێ بۆ كەسوكاری شەهیدان باس دەكرێت، مزگێنییان پێ دەدرێت، وەك كەسوكاری شەهیدانی سۆران لە ڕووی پەروەردە و تەندروستییەوە هاوكاری دەكرێن".
(ئەشقی) گوتیشی، بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی سۆران شەو و ڕۆژی كردووەتە یەك بۆ خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و، بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو ڕێچكەیە و، خۆی بە قەرزاری كەسوكاری شەهیدان دەزانێت.
ڕابین شێروانی




