٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆکە ١١ داعشی تێدا برد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-کۆمەڵە تیرۆریستێکى داعش کەوتنە بەر بۆردومان و كوژران؛ داعشیش چوار پۆلیسى خەلكی مووسڵیان گولله‌باران كرد‌.

(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى گوت: "ئه‌مڕۆ کە فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان لە چەپەنگی شاری مووسڵدا، كاره‌باگەکەی گه‌ڕه‌كى عه‌ده‌نیان کوتاوە، لەو بۆردومانەدا 11 ‌تیرۆریستى داعش کوژراون؛ داعش ئه‌و شوێنه‌یان کردوبوویە شوێنی دروستکردنی بۆمبى چێنراو."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ گوتیشى: هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش ئەو چوار پۆلیسەی خەڵکی مووسڵیان له‌ نێو دادگا شه‌رعییەکەی خۆیاندا گولله‌باران كردووە؛ ئه‌و چوار پۆلیسه‌ تا بەر لە هاتنی داعش، پاسه‌وانى تایبه‌تى (هیشام حه‌مدانى)، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بوون.‌
(عیسمه‌ت ) دەیشڵێت، له‌لایه‌ن چه‌كدارانى كه‌تیبەی مووسڵ كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا گه‌وره‌ سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆریستانى داعش به‌ناوى (نعمه‌ عه‌لى خه‌له‌ف متیوتى ) ناسراو به‌ (ئه‌بو فهد ) له‌ سنوورى گه‌ڕه‌كى سه‌ماح له‌لاى چه‌پى شارى مووسڵ کوژ را.

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار