٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو، ڕەشکوژیی لێ نابڕێ

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- خورماتوو، ڕەشکوژیی لێ نابڕێ؛ ئەوەتا ئەم ئێوارەیشە، چەند چەكدارێكی نەناسراو هەرزەکارێکی توركمانیان داوەتە بەر گوللە و، کابرایش دەستبەجێ‌ گیانی دەرچووە.

(محەمەد فایەق) بەڕێوەبەری 'ڕاگەیێنەوانی'ـی قایمقامیەتی دووزخورماتوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: " سەعات چواری ئەم ئێوارەیە، دوو چەكداری نەناسراو بە ماتۆڕێکەوە چوونەتە گەڕەكی عەسكەری و، لە نزیك سایكلۆكەدا، ڕیزێ فیشەکیان ناوە بە هەرزەکارێکی ٢٠ ساڵانی سونەمەزەبی تورکمانەوە؛ کابرای ڕەشکوژکراو ناوی ساری فەخرەدینە و، گیانی دەرنەبردووە."
ڕوونیشی كردەوە: چەكدارە ماتۆڕسوارەکان پاش تاوانەكە هەڵهاتوونە.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار