حەفتەی دابێ بانگهێشتی مالیکی دەخرێتە دەنگدانەوە

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی كۆڵینەوە لە كەوتنی مووسڵ دەڵێ، لە سەرەتای حەفتەی دابێ بانگێشتكردنی (مالیكی) دەنگی لەسەر دەدریت.
(شاخەوان عەبدوڵا) جێگری سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی مووسڵ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "من داوام پێشكەش كردووە كە دەنگ لەسەر بانگێتش كردنی (نووری مالیكی) بدرێت و لە حەفتەی داهاتوودا لە یەكەم كۆبوونەوەدا دەنگ لەسەر داواكەم دەدرێت، چەند كارێكی واكراوە كە دەنگ دانەكەش ئەرێنی بێت و بانگیشتی (مالیكی) بكرێت، ئەوەی دەنگ بە بانگێشتكردنەكەی مالیكیش نەدات ئەوە كارێكی وامان كردووە كە شەرمەزار بێت و گەلی عێراق بیناسێت كە ئەمانە نوێنەری ڕاستەقینە نین.
(عەبدوڵا) گوتیشی: من هیچ كێشەیەكی كەسیم لەگەڵ (مالیكی) نییە، بەڵكو ئەو كەسانەی كە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە چەندین بەڵگەیان خستۆتە ڕوو بۆ ئەوەی ئێمە سوور بین لەسەر لێكۆڵینەوە لە مالیكی، ئاخر ئەمە ئەركێكی یاسایی و مرۆڤایەتی ئێمەیە كە لێی بكۆڵینەوە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی كۆڵینەوە لە كەوتنی مووسڵ، دەربارەی كارەكانی لیژنەكە ڕایگەیاند: "كار لە لیژنەی لیكۆلینەوە لە كەوتنی موسڵ بەردەوامە، دوایین كەس كە لە لیژنەكە لێیمان كۆڵیوەتەوە (سەعدوون دلێمی) وەزیری پێشووی بەرگریی عێراق و ئەفسەریكی بەرپرسی عەمەلیاتی سنووری نەینەوا بوون؛ بانگێشتكردنەكە گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی و هەنێك بڕیاری گرنگیش هەیە لە سەرەتای حەفتەی دادێ كە دەبێت لە لیژنەكە بیدەین بە كۆبوونەوە تەواوی ئەندامان، لەم بڕیارانەدا هەم ماوەی نووسینی ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنەكە دیاریدەكرێت و هەم بانگهێشتكردنی چەند كەسێكی گرنگ دیاری دەكرێت.
كۆڵینەوە لە كەوتنی مووسڵ لە دوای كەوتنی ئەو شارە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی پارەوە دەستی پێكردوە بۆ ئەوەی كەسانی كەمتەرخەم لە كێشەكەدا دیاری بكرێن.
سەرباز واحید




