٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٣٠ کوردی دیکەی ئێزدی گەیشتنە سنووری پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-ئەمڕۆ  زیاتر لە 30 كوردی ئێزدیی كە زۆربەیان منداڵ و ئافرەت بوون لە دەستی تیرۆریستانی داعش دەربازبوون و گەیشتنە ناو هێزەكانی پێشمەرگە، لەوێش بۆ دهۆك دەگوازرێنەوە.

(مەحما خەلیل) وتەبێژی ئێزدییەكان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچكەی تەلەعفەر  زیاتر  لە  ٣٠ كوردی دیكەی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش ئازادبوون و گەیشتنە ناو هێزەكانی پێشمەرگە، ئەو كەسانە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن و خەڵكی گوندەكانی گرزەرك و حەردانن.
(مەحما) گوتیشی، ئەوانە بە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە ئازادبوونە و ئازادبوونی ئەوانی دیكەیش لە دەستی داعش نزیكە و لە ماوەیەكی نزیكدا ژمارەیەكی دیكەیش ئازاد دەكرێن، كە تا ئێستا لە كۆیی 4500 كوردی ئێزدیی كەوتوونەتە دەست داعش زیاتر لە 1130 كوردی ئێزدیی ئازادبوونە".
رابین شێروانی



 

هەواڵی پەیوەندیدار