حكوومه‌ت له زیاده‌ڕۆییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه

هەولێر-KDP.info-بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، لیژنەی باڵای زیادەڕۆییەکان بۆ نە‌هێشتن و بنبڕکردنی دیاریدەی زیادەڕۆیی، تاوتوێی کێشەی زیادەڕۆییەکانی کرد و لێکۆڵینەوەیەکی وردیشی لەبارەی گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی یاسایی و پێویستیی بوونی کرد.
پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشه‌ممه 21-4-2015 لە ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی (نێچیرڤان بارزانى) سەرۆکوه‌زیران و به ئاماده‌بوونى (قوباد تاڵه‌بانى) جێگری سەرۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و وەزیرانی ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی و ئابووى، پلاندانان، کشتوکاڵ، شارەوانی و گه‌شتوگوزار، داد و پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندارەکان، کۆبوونەوەیەک ده‌رباره‌ى کێشەی زیادەڕۆییەکان و سەرپێچیەکانی زیادەڕۆیی بە هەموو جۆرەکانییەوە، ساز کرا.
ئەم کۆبوونەوەیە، دوابەدوای زنجیرە کۆبوونەوەیەکە کە لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەی باڵای زیادەڕۆییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگرتن و بنبڕکردنی زیادەڕۆیی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی داون. تیایدا گفتوگۆ لەسه‌ر ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى وردی کێشەی زیادەڕۆیی و چۆنیه‌تیی ڕێگەگرتن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی کرا، هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر هەماهەنگیی زیاتری دامودەزگا پەیوندارەکان بۆ نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی كرایه‌وه.




