٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدایی بریندارە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  شارەزا و توێژەری کاوروباری گرووپە توندڕۆکان(هاشم هاشمی) ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە لەوەی کە، ئەمیرەکەی داعش کە ناوی (ئەبوبەکر بەغدایی)ـیە، لە ئاسمانەهێرشێک لە ڕۆژاوای نەینەوا بە سەختی بریندار بووە.

(هاشم هاشمی) لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، گوتەبێژی داعش بە ناوی(ئەبومحەممەد عەدنانی) لە زۆر بۆنەدا درۆی کردووە بەوەی کە ڕەتی کردووەتەوە (بەغدایی) لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بریندار نەبووە، بەڵام "ئێمە دڵنیا بووینەتەوە کە، لە ١٨ـی ئازاری ٢٠١٥ و لە چوارچێوەی ئاسمانەهێرشی هاوپەیمانانەوە لە نزیک گوندی ئوم ڕووس و گەرعانی سەر بە بەعاجی ڕۆژاوای نەینەوا بە سەختی بریندار بووە.

(هاشمی) جەخت دەکاتەوە کە، (بەغدایی) و سێ لە هاوەڵانی بە سەختی بریندار بوون و، هێشتایش چارەسەر وەردەگرێ و لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.
پێشتریش سەرۆکوەزیارنی عێراق(عەبادی) گوتی، لە میانەی کۆبوونەوەیاندا کە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستە بووە لە شاری قایمی سەر سنووری سووریا، بریندار بووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار