٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا ئێستا ١١٠٠ کوردی ئێزدی ئازاد کراون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-تا ئێستا لە كۆی 4500 كوردی ئێزدی كە كەوتوونەتە دەست تیرۆریستانی داعش زیاتر لە 1100 ئێزدی ئازاد بوونە و، هەولەكانی هەرێم بەردەوامن بۆ ئازادکردنی ئەوانەی هێشتا دیلی تیرۆریستانن.

(مەحما خەلیل) وتەبێژی ئێزدییەكان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: تا ئێستا لەو 4500 ئێزدییەی كەوتوونەتە دەست تیرۆریستانی داعش زیاتر لە 1100 كەسیان لێ ئازاد بوونە، کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ و پیرەمێردن؛ 3400 كەسەکەی دی هێشتا دیلی داعشن."
(خەلیل) گوتیشی: "زۆربەی ئەو كوردانەی لە دەست تیرۆریستاندا ماون، كچی عازەب و كوڕی هەرزەکارن؛ داعش هەندێكیانی بردووە بۆ سووریا و  وڵاتانی دیكە. هەرێمی کوردستان هەوڵیانە ئەوانیش لە دەستی داعش ڕزگار بکەن؛ هەڵبەت چەندیان ماون و، چەندیان لێ شەهید کراوە، هیچ دیار نییە."
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار