داعش ٣٠ ئافرەتی ڕفاند

مووسڵ-KDP.info- ٣٠ ئافرەتی مووسڵاوی ملیان نەدایە بەر نیکاح‌جیهادەکەی داعشان و، تیرۆریستان شوێنبزریان کردن.
(سه‌عید مه‌موزینی) به‌رپرسی ڕاگه‌یێنگەی لقی 14 (مووسڵ)ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له گه‌ڕه‌كی حه‌دبای لە باكووری شاری مووسڵدا كه‌وتنه بۆسه‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراو و، 11 تیرۆریستیان لێ كوژرا و، و سێ ترۆمبێلیشیان له‌كار كه‌وت."
ئه‌و به‌رپرسه گوتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ 30 ئافره‌تیان ڕفاندووه چونکە ملیان نەداوەتە نیکاح‌جیهاد و رەتیان کردووەتەوە کە ئەو کارە لەگەڵ تیرۆریستان بکەن؛ له ناوچه‌ی مووسڵی نوێیشدا، 25 خانوویان ته‌قاندووەته‌وه."
نه‌شوان به‌رزنجی




