بە شێوەی بۆمبدانانەوەی داعشدا دیارە دەستی بێگانەی لەگەڵدایە

دیالە-KDP.info-لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ئاشكرای کرد، لەلایەن تیمەكانی تایبەت بە پووچەڵكردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی لەو ناوچانەی داعش داگیری کردبوون، تا ئێستا زیاتر لە سێهەزار بۆمبی جۆراوجۆر پووچەڵ كراونەتەوە؛ بە بەڵگەكاندا دیارە داعش دەستی دەرەكیی لەگەڵدایە.
(سادق حوسێنی) سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ئاشكرای دەكات، لە پاش ئازادكردنی دەڤەری دیالە و دەرکردنی داعشان، تیمەكانی تایبەت به تەقەمەنی تا ئێستا زیاتر لە سێهەزار بۆمبی چێندراو و جۆراوجۆری دیكەیان پووچەڵ كردووەتەوە.
(سادق حوسێنی) لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەكەدا ئەوەشی خستە ڕوو، بە هێز و شێوازی دانان و ئامادەكردنی بۆمبەكاندا دیارە كە چەكدارانی داعش بە هاوكاریی دەستێکی دەرەكی ئەو بۆمبانەیان چاندووە؛ بە لایشیانەوە گرنگ نییە سەربازێکی پێوە بێ یان لاشەڕی بێتاوان.




