٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیک.. دوو ئەمیر و ٢٠ تیرۆریستی دی کوژران

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له بەرەجەنگى باشیك ئاشكراى کرد، پێشمەرگە گورزێکی لە داعش وەشاند و دوو ئەمیر و ٢٠ تیرۆریستی لێ کوشتن.

(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یێنگەى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش له‌ میحوه‌رى باشیك بە سواری چەند هەمەرێکەوە هێرشیان هێنایە سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، هێزه‌كانى پێشمه‌رگەیش لێیان هاتنه‌ ده‌ست و، هێرشه‌كه‌یان تێك شكاند و،‌ زیانێكى باشیشیان لە تیرۆریستان دا."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ گوتیشى: "هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بێجگە لەوەی تیرۆریستیان ڕاو نایەوە‌، سێ هه‌مه‌ریان لێیان سووتاند و، ٢٠ تیرۆریست و دوو ئەمریشیان لە داعشان کوشت؛ دوو ئەمیرەکە ناویان (ئه‌بووعایشه) و (وه‌عدوڵا عومه‌ر)ە."
(مه‌موزینى) گوتیشی، لەو شەڕەدا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، لە ئاسمانەوە پشتی پێشمەرگەیان گرتبوو.
نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار