٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی ددانپزیشکی و دەرمانسازی دەرچوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-راوێژكاری دارایی  وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە نووسراوی چەسپاندنی دامەزراندنی 100 پلەی وەزیفی بۆ دەرمانساز و ددانپزیشکەكان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجەی سەر بە وەزارەتی دارایی كوردستان كرا.

(مۆفەق فەتاح  عەبدوڵا) ڕاوێژكاری دارایی  وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی  فەرمیی پارتی  دیموكراتی  كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە نووسراوی چەسپاندنی دامەزراندنی 100 پلەی وەزیفی بۆ دەرمانسازان و ددانپزیشكان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجەی سەر بە وەزارەتی دارایی كوردستان كرا."

(مۆفەق فەتاح  عەبدوڵا)  گوتیشی، ناردنی ئەو نووسراوە پاش ڕەزامەندیی وەزیری دارایی هات بۆ دامەزراندنی ئەو 100 پلە وەزیفیە، تا چەند ڕۆژی دیکەیش لیستی ناوەكان دەنێرین بۆ وەزارەتی دارایی، لیستەكانیش ئامادە كراوە، بەم نزیكانە  مامەڵەی دامەزراندنیان بۆ تەواو دەكرێت.
راوێژكاری دارایی  وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان  جەختی كردەوە، ئەوانەی  دادەمەزرێن دەرچووی زانكۆی پزیشكی ددان و دەرمانسازین.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار