٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارانی عێراق بە خەرجی حکوومەت دەچنە حەج

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(مەریوان نەقشبەندی) بەڕێوەبەری پێشكەوتوو لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی  حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ، هەر ئەو پارساڵەی کە چوو، 100 پەرلەمانتاری عێراق، نێردراون بۆ حەج و هەر کامێکیان و، ڕۆژێ هەزار دۆلاری بۆ خەرج کراوە.

(مەریوان نەقشبەندی) بەڕێوەبەری پێشكەوتوو لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی  حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتیی  دیموكراتی  كوردستانی ڕاگەیاند: "هەندێك پەرلەمانتاری عێراق بۆ حەجكردن ڕۆژانە هەزار دۆلار خەرجییان پێ  دراوە.
ئەو بەرپرسەی  وەزارەتی  ئەوقاف ئاشكرای دەكات هەر ئەم پارساڵە، 100 پەرلەمانتاری عێراق نێردراون بۆ حەج و، هەر کامەیان و، ڕۆژێ هەزار دۆلاری بۆ خەرج كراوە، جگە لە كرێ و خەرجی  حەوانگەوە.
(مەریوان نەقشبەندی) ئاماژەی بەوە دا ئەو پەرلەمانتارانە بۆ چاودێریی ڕەوتی حەج دەچنە عەرەبستان و بەشێكیشیان ئەندامی لیژنەی ئەوقافن. "بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ تاوەكو ئێستا دیار نییە ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانە چەندە، بەڵام ژمارەكە كەم نابێت.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار