٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەنتەری پەرەپێدانی ئاشتی و ئاسایش: هەرێم توانیویەتی ئاشتی و ئاسایشێکی باش دابین بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (هێمن هەورامی) پێشوازیی لە (فوڵكە بیێر نادۆت) سەرۆکی سەنتەری ئاشتی و ئاساییشی سوێد  کرد و، لە دیدارەکەدا (فۆڵکەب یێر نادۆت) ڕایگەیاند کە، هەرێمی كوردستان توانیووییەتی تاوی پرۆسەی ئاشتی و ئاسایش بدات.

ئەمڕۆ لە پیرمام بەرپرسی پەیوەندییەكانیی دەرەوەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (هێمن هەورامی) كە ئەندامی سەركردایەتیی حزبەكەیشیەتی، لەگەڵ ئەم بەڕیزانەدا کۆ بووەوە: (فوڵكە بیێر نادۆت) و شاندی یاوەری و، (ڕۆبرت بیسیت) جێگیری باڵیۆزی كەنەدا و (خزر سەبیحات) بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵوێزخانەی كەنەدا لە عێراق.
جێگیری باڵیۆزی كەنەدا زۆر سوپاسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بۆ گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوون، (ڕۆبرت بیسیت) خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و خۆڕاگری كوردستانیان لە وەها کەشێکدا كە دەبنە بەشێكی گرنگ لە بنیاتنانەوەی ناوچەیەكی ئارام لە ئاییندەدا. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەبارەت بە كۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند كە جەخت لەسەر هاوكاری و پشتیگرییەكانی هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر كراوەتەوە و بەردەوام دەبن.
(هەورامی) بەشداریكردنی كەنەدای بەرز نرخاند و لە سەنگەری پێشمەرگەدا شەهیدتان داوە و، بە شەهیدی پێشمەرگەییەكی كوردستانی دەزانین، هەروەها زۆر سوپاسی وڵاتی كەنەدای كرد و هیوای خواست بەردەوام بن لە هاوكارییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانڕێت كۆتایی بەو هەڕەشە بێنن كە جیهانی هەراسان كردووە.
سەرۆكی سەنتەری پەرەپێدانی ئاشتی و ئاسایش لە سوید، زۆر سوپاسی كوردستانیانی كرد لە هاوكاری كردنیان و وەپیرهاتنیان بۆ ڕاپرسییە ئەكادیمیکەكانیان لە سەر پرسی ئاشتی و ئاساییش لە ناوچەكەدا،  (فۆڵكە بێر) نادۆت پێواییە لەكاتێكی زەمەنی كورتدا هەرێمی كوردستان توانیووییەتی تاوی پرۆسەی ئاشتی و ئاسایش بدات لە ناوچەكەدا، ئەمەش بووەتە جێگەی سەرسوڕمانی ئێمەی ئەكادیمیی كە لە وەها کەشێکی ناوچەییدا ئەم توندوتۆڵییە ئەمنییەی كە دەبینرێت لە تەنیشت مەكینەی بەرهەمهێنەری تیرۆریستی و بەرپاكردنی ئاشتییەك كە هەست بە جیاوازی ئاینی و ئیتنی ناكرێت لەو ناوچانەی لە ژێر دەستەڵاتی حكوومەتی هەرێمدان، هیواخواز بوو لە ئایندەشدا ئەم جۆرە هاوكارییانەیان بەردەوام بێ.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ‌د‌ك بۆ بەرچاوڕوونی شاندە میوانەكانی، بە كورتی تیشكی خستە سەر دواگۆڕانكارییەكان و پەیوەندییی نێوان هەولێر و بەغدا و ستراتیژییەتی كورد بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان و، هەوڵدان بۆ وەدیهێنانی ناسنامەی كوردستانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار