١٢٦٠ خێزانە ئاوارە باروبوو کران

بەحركە -KDP.info- دەزگای خێرخوازی بارزانی دیسان کۆمەکی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کرد و، 570 خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی كەمپی عەربەت و، 690 خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی کەمپی بەحركە و، ٢٠٠ خێزانە ئاوارەی كەمپی هەرشەمی باروبوو کرد.
ئەمڕۆ 20/4/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی فریم، بە هەرەوەزی هێلكە و گۆشتی مریشك بەسەر (690) خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی کەمپی بەحرکەدا دابەش کرد. بێجگە لەوە، لەسەر ئەرکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و، رێكخراوی مانگی سووری ئیمارات، ئاوارەکان خۆراك و خواردەمەنییشیان پێ درا.
لە هەڵمەتێکی تردا، لە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە چوونە لای ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپی عەربەت و، بەشی ٥٧٠ خێزان، جلوبەرگی جۆراوجۆریان بەسەریاندا دابەش کرد.
٢٠٠ خێزانە ئاوارەکەی كەمپی هەرشەمیش، گۆشتی مریشكیان پێ درا.




