٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجامدەری سەرەکیی تەقینەوەکەی عەینکاوە دەستگیر کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تاوانبارانی سەرەکیی تەقینەوەکەی عەینکاوەی ڕاگەیاند و دەشڵێت، دوای رێکارە یاساییەکان، هاووڵاتیان لە وردەکاریی زیاتری پەیوەست بەم کردارە تیرۆریستییە ئاگادار دەکەنەوە.

 

دەقی راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە:

هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە لە دوای لێکۆلینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش و هاوکاریی هاولاتییان، شەوی رابردوو توانرا ئەنجامدەری سەرەکیی تەقینەوەکەی رۆژی ١٧/٤/٢٠١٥ی شارۆچکەی عەینکاوە دەستگیر بکرێت.

ئەم کردارە تیرۆریستییە کە بوو بە هۆی شەهید بوونی دوو هاووڵاتیی باکوور و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکە، بە هۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە بووە کە لە نزیک کافێتێریایەک پارک کرا بوو بە هۆی کۆنترۆلی لە دوورەوە تەقێندرابوو. لێکۆلینەوە لە تیرۆریستی دەستگیرکراو بەردەوامە و دوای رێکارە یاساییەکان هاووڵاتییانی خۆشەویستمان لە وردەکاریی زیاتری پەیوەست بەم کردارە تیرۆریستییە ئاگادار دەکەینەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٢٠/٤/٢٠١٥

هەواڵی پەیوەندیدار