سەرۆك بارزانی و لایەنە سیاسییەكان كۆ بوونەوە

هەولێر-KDP.info- كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەمێك لەمەوبەر دەستی پێ كردووە، كە وەك زانراوە لایەنە بەشداربووەكانی حكوومەت و چەندان لایەنی سیاسیی دیكەیش بەشداری كۆبوونەوەكەن.
كۆبوونەوەكە دوای ئەوە دێت كە، سەرۆكی هەرێم نامەیەكی بۆ حكوومەت و پەرلەمان و حزبە سیاسییەكان نارد و، تێیدا رایگەیاند، دەنگێك هەیە بانگەشە بۆ شەڕی ناوخۆ و دووبەرەكی و دووئیدارەیی دەكات.
بەپێی زانیارییەكانیش، سێ پرس لە كۆبوونەكەی (سەرۆك بارزانی) و لایەنە سیاسییەكاندا دەخرێنە بەر باسەوە کە: پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان و، پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هەروەها سەردانی چاوەڕوانكراوی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكان.




