٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەبێت بەر لە كۆتایی مانگ بەغدا بڕێكی دیكە پارە بۆ هەرێم بنێرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-   ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەپێی رێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا، لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بڕی دەستنیشانكراوی نەوت دەنێردرێت، بۆیە دەبێت بەر لە كۆتایی مانگ بڕێكی دیكە پارە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم ڕەوانە بكرێت.

ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د. تاریق گەردی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە ئەو بڕە نەوتەی دیاری كرابوو هەناردە دەكرێت، بەڵام ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان دەینێرێت، وەكو پێویست نییە، بەڵكە بەشێوەی پچڕپچری دەینێرن".

(گەردی) گوتیشی، پێویستە بەغدایش پارەكە بە تەواوی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات و دەشبێت بەر لە كۆتایی مانگ بڕێكی دیكە پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار