ڕەنگە پەرلە‌مانتاران له دهۆک کۆ ببنەوە

هەولێر-KDP.info-جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له پەرلە‌مانى كوردستان دەڵێ کۆمەڵە پەرلە‌مانتارێک داوایه‌كیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی پەرلە‌مانى كوردستان كردووه لە ساڵوەگەڕی ئەو ڕۆژەدا کە دهۆک کراوەتە پارێزگا، دانیشتنێکى پەرلە‌مانتاران ببەنە ئەوێ.
(ئامینه زكرى) جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌ردى پەرلە‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ى پەرلە‌مانتارانى پارێزگاى دهۆك له فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان واژۆی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی دیکەیشمان وەرگرتووە و، داوامان كردووه له ساڵوەگەڕی ئەو ڕۆژەدا کە دهۆك کراوەتە پارێزگا، پەرلە‌مانتاران لەو شارەدا کۆ ببنەوە."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پەرلە‌مانى كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "داواكه‌مان له كاتێكدایه كه بوودجه‌ى 2015ـى هه‌رێمیش بە ڕێگاوه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى پەرلە‌مانتارانى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان بزانن شارى دهۆك له بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا هەقی خۆی نەدراوەتێ، بە تایبه‌ت بەو هەموو ئاواره‌یه‌وە وا له‌و شارەدا گیرساونەتەوە. بە قەدەر خەڵکەکەی خۆی میوانی هەیە، کەواتە ده‌بێت بوودجه‌یه‌كى تایبه‌تیش بۆ ته‌رخان بكرێت و، له نزیكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانى پارێزگاى دهۆك ببینن.
(ئامینه زكرى) گوتیشی، به‌و كێشه ئابوورى و داراییه و، ئەو هەموو ئاوارەیە دیارە ڕەوشی پارێزگای چۆنە؛ هەژاری و بێ‌کاری و، بێ‌جێوڕێیی تەنگی بە خەڵکی پارێزگای دهۆک هەڵچنیوە و، دەشێ په‌رله‌مانتاران ڕەچاوی ئەو دۆخە بکەن و، تا بەو گوێرەیە بوودجەی بۆ ببڕنەوە.
خاتوو ئامینە ده‌یشڵێت، هێشتا وه‌ڵامى داواكه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوێرەی په‌یڕه‌وى ناوخۆ، پەرلە‌مانتاران ده‌توانن داوا بکەن ئاسایی بووبێ یاخود نائاسایی، له پارێزگاكاندا کۆ ببنەوە.
جێى ئاماژه‌یه شارى دهۆك له 27/5/ 1969ـدا کرا به پارێزگا.
نه‌شوان به‌رزنجى




