٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەفتەی دادێ لیژنەی کۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ بڕیارێکی گرینگ دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ ئاشکرای کرد، حەفتەی دابێ لیژنەکەیان بڕیارێکی گرینگ دەدات و، چاوەڕوانیش دەکرێت تا سەرەتای مانگی دادێ لە لێکۆڵینەوە دەبنەوە.

(شاخەوان عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی لیژنەی کۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە حەفتەی دابێتەوە لیژنەکەیان بڕیارێکی گرینگ دەربکات دەربارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، بەڵام ناوەڕۆکی بڕیارەکەی نەدرکاند.
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، لێکۆڵینەوە ئەنجامی زۆر باشی لێ کەوتووەتەوە و، بگرە ئەو خەتابارانەیش ئاشکرا بوون، کە مووسڵیان بۆ داعش چۆڵ کرد.
جێگری سەرۆکی لیژنەی کۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، ڕەنگە دوای ئەو بڕیارە، ئاخر بەرگومانیش بانگ بکەن و، کارەکە ببڕنەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو، چاوەڕوان دەکرێت بەر لە داهاتنی پشووی یاسادانان لیژنەکەیان کاری لێکۆڵینەوەکە تەواو بکەن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار