خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو

هەولێر-KDP.info-وەزارەتی داراییوئابووریی ھەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی دیاری کردووە؛ بەو گوێرەیە تا دووشەممەی حەفتەی دابێتەوە مووچەی مانگی دووی هەمووان دەدرێت.
دابەشکردنەکە بەم شێوەیە دەبێت:
دووشەممە ٢٠/٤/٢٠١٥
١_ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ٢_ وەزارەتی گواستنەوەوگەیاندن ٣_ وەزارەتی پلاندانان ٤_ وەزارەتی کارەبا ٥_ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ٦_ وەزارەتی پیشەسازیوبازرگانی ٧_ وەزارەتی ڕۆشنبیری ٨_ دەستەی وەبەرھێنان ٩_ ئەنجوومەنی دادوەری ١٠_ دەستەی دەسپاکی ١١_ دەستەی مافی مرۆڤ ١٢_ دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم ١٣_ دەزگای مین ١٤_ دەستەی ژینگە ١٥_ دیوانی چاودێری دارایی.
سێشەممە ٢١/٤/٢٠١٥
١_ وەزارەتی شەھیدانوئەنفالکراوان لەگەڵ خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ٢_ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ٣_ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی ٤_ وەزارەتی کشتوکاڵ.
چوارشەممە ٢٢/٤/٢٠١٥
١_ سەرۆکایەتیی ھەرێم ٢_ پەرلەمان ٣_ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ٤_ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ٥_ وەزارەتی داد.
پێنجشەممە ٢٣/٤/٢٠١٥ وەزارەتی ناخۆ.
یەکشەممە ٢٦/٤/٢٠١٥ خانەنشینانی پێشمەرگە و ئەیلوول.
دووشەممە ٢٧/٤/٢٠١٥ خانەنشینانی شارستانی.
بڵند ئیبراھیم




