٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی مافی خۆیەتی پێداگیری لە وەرگرتنی پۆستی قایمقامەتی هەڵەبجە بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە -KDP.info-بەرپرسی لقی 12 پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، یەكێتی ئامادە نییە هیچ كام لە داواكارییەكانی پارتی جێبەجێ‌ بكات، کەواتە پارتییش ناهەق نییە مكوڕ بێ لەسەر وەرگرتنی پۆستی قایمقامەتی هەڵەبجە.

(فازڵ بەشارەتی) بەرپرسی لقی 12 پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ لیستی خزمەت ڕێككەوتون لەسەر دابەشكردنی پۆستە ئیداریەكانی پارێزگای هەڵەبجە بەڵام تا ئێستا بە فەرمی داوا لە پارتیی دیموكراتی كوردستان نەكراوە ناوی كاندیدەكانیان بۆ وەرگرتنی پۆستە ئیدارییەكان ڕەوانەی وەزارتی ناوخۆ بكەن، چونكە هیچ پۆستێك نەماوەتەوە تا پارتی داوای بكات  و كاندیدی بۆ دیاری بكات."
گوتیشی بە مەبەستی ڕەخساندنی كەشێكی ئیجابی بۆ زووترپێكهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە پارتیی دیموكراتی كوردستان داوای كرد پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگایان پێ درێت لەبری پۆستی قایمقام، بەڵام یەكێتی تا ئێستایش ئامادە نییە، ئەو داواكاریانەی پارتیی دیموكراتی كوردستان جێبەجێ بكات، نایەوێت لە هەڵەبجە پۆستێكی سیادی بەر پارتی بكەوێت.
(بەشارەتی) ئاماژەییشی دا، بە هۆی ئامادەنەبونی یەكێتی بە پێدانی پۆستێكی سیادی بە پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە، بۆیە ئەوانیش بە مافی خۆیان دەزانن دیسان پێداگیری بكەن لەسەر وەرگرتنی پۆستی قایمقامی هەڵەبجە.
ئاسۆ عەلی

هەواڵی پەیوەندیدار