٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی، سەرۆک بارزانی لەگەڵ حیزبەکاندا کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیارە سبەی دووشەممە 20ـی نیسانی 2015، سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) لەگەڵ سەرکردایەتیی 5 حیزبە سیاسییەکەی بەشدار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کۆ ببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی "رووداو" کۆبوونەوەکە لە سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆ لە پیرمام دەکرێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) بۆ تاوتووکردنی پرسە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەو لایەنانەدا کۆ دەبێتەوە.

(بابەعەلی جەباری) گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی حیزبی سیوعیی کاردستان راگەیاندووە: "ئێمەش وەک حیزبی شیوعی بانگهێشتکراوین بۆ کۆبوونەوەکە". سەبارەت بە ناوڕۆکی کۆبوونەوەکەیش گوتی "لە بانگهێشتنامەکەدا دیارینەکراوە کە کۆبوونەوەکە لەسەر چی دەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان تاوتوو دەکرێت و سەرۆکی هەرێم سەفەرێکی لەپێشە کە پێدەچێت بیەوێت پێش ئەنجامدانی سەفەرەکەی، رای لایەنە سیاسییەکانیش وەربگرێت".
 

هەواڵی پەیوەندیدار