یوئێن: لەبەر توندوتیژییەکانی ئەنبار زیاتر لە ٩٠هەزار کەس ڕایانکردووە

لەندەن-ڕۆیتەرز-KDP.info- یوئێن ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا زانیاری داوە کە، بە هۆی توندوتیژییەکانی پارێزگای ئەنبارەوە، زیاتر لە ٩٠هەزار کەس ڕایانکردووە.
بەپێی راپۆرتەکەی یوئێن، ڕاکردنی ئەو هەزاران خیزانەی پارێزگای ئەنبار، بە هۆی هێرشی هەفتەی رابردووی تیرۆریستانی داعشەوەیە بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگاکە و دەوروبەری شاری ڕومادیی پایتەختەکەیشی.




